کورده‌کانی عێراق خاوه‌ن دوو ڕۆژژمێری ڕامیارین. ڕۆژژمێرێک که وه‌بیرهێنه‌ری ڕۆژانی نیشتمانیی تاڵ و شیرینی مێژووی کورده‌کان له‌و وڵاته‌یه. ڕۆژژمێری یه‌که‌م به‌ڵام ساتژمێری ڕووداوه په‌یوه‌ندیداره‌کان له‌گه‌ڵ دوولایه‌نی و جیابوونه‌وه و که‌لێنی سیاسی له بزووتنه‌وه‌ی کوردستانن.
له ڕۆژژمێری یه‌که‌مدا، مانگی مارچ پێگه‌یه‌کی تایبه‌تی هه‌یه. سه‌رکه‌وتنی حوکمی زاتی له ساڵی 1970، شکستی کاره‌سات خوڵقێنی 1975، کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه له 1988 و په‌سه‌ندکردنی فیدیڕاڵیزم له شۆرای حکوومه‌تی له ساڵی 2004، هه‌موو له مانگی مارچدا ڕوویان دا.
به‌ڵام له ڕۆژژمێری دووهه‌مدا، ساڵانی 1964 و 1996 و مانگی ئه‌گێست پێگه‌یه‌کی تایبه‌تی هه‌یه. له 1964دا، یه‌که‌م جار له‌نێوان لایه‌نی مه‌لا موسته‌فا بارزانی و لایه‌نی مه‌کته‌بی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان که‌لێن و تێکهه‌ڵچوون، بوو به‌هۆی جیایی. بیرمه‌ندێک ده‌یوت که ساڵی 1964 له مێژووی بزووتنه‌وه‌ی کوردستان، ڕووداوێکی ده‌گمه‌نه. به‌بڕوای ئه‌و، له‌و ساته مێژووییه‌دا، کورده‌کانی عێراق خاوه‌ن دوو پارت، دوو ڕێبه‌ر، دوو گێڕانه‌وه‌ی مێژوویی جیاواز، دوو هه‌رێم و دوو نه‌ته‌وه بوون. ئاماژه‌ی ناوبراو به درێژه‌پێدرانی ده‌سه‌ڵاتداریی دوولایه‌نه له ئێستادایه. له‌ڕاستیدا، ئه‌م مژاره بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی که گرینگتر له به‌ربه‌ست و کێشه ده‌ره‌کییه‌کانی سه‌ر ڕێگه‌ی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردی، له ناوه‌وه لێڤیاتانێک درووست نه‌بێ که له‌سه‌ر بنه‌مای جۆرێک له کۆبوونه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی، ده‌سه‌ڵاتدارییه‌کی یه‌کڕیز و پته‌و له ناوه‌وه‌ی سنووره‌کانی هه‌رێم دابمه‌زرێنێت.
31ی ئهگێستی 1996 ڕووداوێکی گرینگ له ڕۆژژمێری سیاسیی دووهه‌مدایه. ئاستی مێژووخوڵقێنهری ئه‌م ڕووداوه بۆ ڕۆڵگێڕیی گه‌وره‌ی له گۆڕینی ژێئۆپۆلیتیکی ده‌سه‌ڵات له هه‌رێمی کوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه. له هه‌شتاکاندا، یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان بوو به گه‌وره‌ترین و کاریگه‌رترین هێزی سه‌ربازی و سیاسیی کوردستانی عێراق. ئه‌م هاوکێشه سیاسییه هه‌روه‌ها به جۆرێک له نیوه‌ی یه‌که‌می نه‌وه‌ده‌کاندا بوونی هه‌بوو. به‌ڵام گه‌ڕانه‌وه له شاخه‌کان به‌ره‌و پێده‌شت و شاره‌کان و پێویستییه‌کانی گۆڕینی ژینی سیاسی له هه‌مان سه‌ره‌تادا، ئه‌و مژاره‌ی به‌ره‌وڕووی چه‌ن ته‌نگه‌ژه‌یه‌کی جیدی کرده‌وه. گرینگ‌ترین ته‌نگه‌ژه، گومروکی ئیبراهیم خه‌لیل بوو که له ساڵانی گه‌مارۆدرانی ئابووریی عێراق، گرینگ‌ترین ڕێڕه‌وی سنووری و بازرگانیی عێراق بوو. کۆنترۆڵی ئه‌م گومروکه له ده‌ستی پارتی دیموکرات‌دا بوو و ئاسایییه که له‌و گومروکه به مه‌به‌ستی قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی کورتهێنانه‌کانی بواری سیاسی و وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵاتداریی ده‌یه‌کانی ڕابردوو به‌کاری بهێنێت. ئه‌م مژاره، پزیسکی شه‌ڕی ناوخۆی له نه‌وه‌کاندا هه‌ڵگرساند. بواری مێژوویی، فه‌رهه‌نگی و سیاسیی ئه‌م شه‌ڕه له ئه‌زموونی ده‌یه‌کانی ڕابردوودا بوو.
شه‌ڕ به شێوه‌ی نیسبی، دیسان هاوسه‌نگییه سیاسییه‌کانی ده‌یه‌کانی ڕابردووی سه‌قامگیر کرد. ده‌رکردنی پارتی دیموکرات له هه‌ولێر بۆ ئه‌وان ڕووداوێکی ستراتژیک بوو و به هه‌ر به‌هایه‌ک له بیری قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی ئه‌م شکسته‌دا بوون. به‌ڵام کێشه‌که کاتێک چاره‌سه‌ر کرا که یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستانیش بڕیاری دا که به پاڵپشتیی ئێران، پاشماوه‌ی پارێزگای هه‌ولێریش له‌ژێر ده‌ستی بارزانییه‌کان ده‌ربهێنێت و ده‌سه‌ڵاتداریی ئه‌وان بۆ شوێنی سه‌ره‌کییان، واته پارێزگای دهۆک سنووردار بکات.
لێره‌دابوو که پارتی دیموکراتی کوردستان یه‌کێک له چارهسازترین بڕیاره سیاسییه مێژووییه‌کانی خۆی گرت و به پشتبه‌ستن به به‌غدا و ئاشکرابوونی ئه‌و پشتبه‌ستنه، هه‌لی بۆ هاتنه‌ناوه‌وه‌ی گاردی سه‌رۆک کۆماریی عێراق بۆ هه‌ولێر ڕه‌خساند و له چاونووقاندنێکدا یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستانی له‌وێ ده‌رکرد.
به هۆی جۆراوجۆر، ئه‌م ڕووداوه بوو به خاڵێکی ئاوڕدانه‌وه له مێژووی هاوچه‌رخی کوردستان. هه‌تا ئه‌و کاته، ده‌ستێوه‌ردانی ڕاسته‌وخۆ و ئاشکرای ده‌وڵه‌تی عێراق له کێشه سیاسی و سه‌ربازییه‌کانی پارته کوردییه پێشووه‌کان شتێکی نوێ نه‌بوو. ئه‌گه‌رچی له ڕابردووش‌دا، بارزانییه‌کان به‌هۆی ناکۆکی له‌گه‌ڵ حیزبی دیموکراتی ئێران(حدکا) که‌ڵکیان له پشتیوانی و هاوڕێی ته‌واو و ئاشکرای تاران وه‌رگرت. 31ی ئه‌گێست به‌ڵام گۆڕه‌کێکی نوێی هێنایه نێو هه‌ڵسوکه‌وته ستراتژیکانه‌ی پارته کوردییه‌کان.
پارتی دیموکرات ئیدعای ئه‌وه ده‌کات که ئه‌م ڕووداوه، کارێکی هاوکێشهساز بوو که لایه‌نه‌کانی له‌گه‌ڵ ئاست و سنووره‌کانی خۆیان ئاگادار کرده‌وه و هه‌لی بۆ کۆتاییهێنان به شه‌ڕی ناوخۆیی ڕه‌خساند. ئه‌وان به‌تایبه‌ت ده‌ستیان دایه ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی شاری هه‌ولێر و ئه‌و شاره‌یان وه‌کوو ئاکامی یه‌کلاییبوونه‌وه‌ی چاره‌نووسی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و شاره ده‌زانن.
ئاشکرایه که لۆژیکی ئه‌وپه‌ڕی به‌ڵگه‌هێنانه‌وه‌ی سه‌ره‌وه، جۆرێک له کردهوهخوازیی ستراتژیکیانهیه که به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ نزا و ڕێوڕه‌سمی ئارمانخوازانهی بزووتنه‌وه‌ی کورد یه‌کتر ناخوێننه‌وه.
به‌دڵنیاییه‌وه ده‌کرێ ئه‌م ڕوانگه‌یه تووشی کێشه‌ی بنه‌ڕه‌تی بکرێته‌وه. "لۆژیکی چه‌ک" وه‌کوو دوایین قسه‌ی پارته کوردییه‌کان له‌ناو نه‌چووه و دوو ده‌وڵه‌تی له هه‌ولێر و سلێمانی له ناخی ڕه‌وته سیاسی و ئیدارییه‌کان و ته‌نانه‌ت که‌له‌پوریی هه‌رێمی کوردستاندا بوونی هه‌یه. وێڕای ئه‌وه‌ی که کاتی پێکه‌وه یه‌کگرتنی پارته سه‌ره‌کییه‌کانی کورد که به ڕێککه‌وتننامه‌ی واشنگتۆن له ساڵی 1998 ده‌ستی پێ‌کردبوو، ساڵی ڕابردوو به زۆرتربوونی کێشه له‌سه‌ر درێژکردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێم کۆتایی پێهات و لێکترازانی قووڵ و له ناخه‌وه که له پێشدا ماوه‌ته‌وه،زۆرتر ئاشکرا بوو.
31ی ئه‌گێست، دیارده‌ی گرینگ و که‌متر بینراویشی هه‌بوو. پارتی دیموکراتی کوردستان به زاڵبوون به‌سه‌ر یه‌کێک له ناوه‌نده جه‌ماوه‌رییه‌کانی کوردستانی عێراق، هه‌وڵی دا که په‌ره به پێگه‌ی کۆمه‌ڵگایی خۆی بدات و به‌تایبه‌ت بیرۆکه و بیردۆزییه‌کانی کۆنی خۆی که له ئاخێزگه‌ی هۆزهکیی خۆیه‌وه بووه، لاواز بکات. به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌گه‌رچی ئه‌م کاره له ڕێڕه‌وی سیاسه‌ته‌کانی تایبه‌ت به گه‌شه‌ی چاندی و ڕامیاری ئه‌نجامی نه‌گرت، به‌ڵام وێرای کارکردن بۆ گه‌شه‌ی شاریی هه‌ولێر که هه‌ڵبه‌ت بوارێکی ناهاوسه‌نگ و یه‌کلایه‌نه‌ی هه‌یه، جۆرێک له سیاسه‌تی په‌روه‌رده‌کردنی پاڵپشتیکه‌ر گیرایه‌به‌ر که به‌تایبه‌ت له بواری به‌شه‌کانی ئابووریی ڕامیاری جێگای شیکاری هه‌یه. بارزانییه‌کان له‌پاڵ دیالۆگی شاری و سێکولاری ئه‌م دواییانه، دیالۆگی کۆنی سه‌ر به هێزه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی کۆن و خۆپارێزیشیان به‌رنه‌دا و پارتی دیموکراتی کوردستانیش بوو به خاوه‌ن دوو دیالۆگی ڕاگه‌یاندنی. ناوه‌رۆکی باسه‌که ئه‌وه‌یه که پارتی دیموکرات به هاتنه‌ژووره‌وه‌ی هه‌ولێر، نه‌بوو به "هه‌ولێری"، به‌ڵکوو هه‌ولێر "پارتیزه"کرا.
لایه‌کی دیکه‌ی ئه‌م باسه، یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستانه که له‌دوای ساڵی 1996ه‌وه، گیرۆده‌ی (تووشی) گێچه‌ڵێکی خراپ هاو. حیزبێک که له حه‌فتاکان و هه‌شتاکان خۆی وه‌کوو مه‌ڵبه‌ندی ڕووناکبیرانی شۆڕشگێڕ و ئاشکرا له پاڵپشتی چین و توێژه نوێخوازه‌کانی کوردستان ده‌زانی، له یاریی نوێی سیاسه‌ت به‌ته‌واوی، کاری له‌ده‌ست نه‌ما و ده‌ستی دایه لاسایی کردن له پارتی دیموکراتی کوردستان. لاساییکردنه‌وه‌یه‌ک که به دڵنیاییه‌وه نه‌بوو به هۆی سه‌رکه‌وتن و پاشماوه‌ی ده‌فرایه‌تییه‌کانی ڕزگاریخوازیی ئه‌وی له‌ناو برد. شیاوی ئاماژه‌یه که له بواری لاسایی کردنه‌وه‌یش، هیچ کات نه‌یتوانی نموونه‌یه‌ک هاوشێوه‌ی نموونه‌ی سه‌ره‌کی بداته ده‌ره‌وه. دووبه‌ش بوونه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و دوونیوهبوونی یه‌کگرتوویی به مه‌به‌ستی ڕزگاربوون له‌م ئاوابوونهوهیه که هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه‌ش گیرۆده‌ی لۆژیکێکی تایبه‌تی سیاسه‌ت له هه‌رێم و بنه‌ماکانی سهختکهرهوهی کار و کێشه‌کانی بووه.
31ی ئه‌گێست و ڕووداوه‌کانی پێش ئه‌وه، تێچووی ڕووتینی زۆرێک له کاروباره‌کانی هه‌تا ئاستێکی هه‌ره‌زۆر بردهوهسهر و په‌ره‌ی به هه‌ڵاوسانێکی بێوێنه له بواری سیاسه‌تی کوردستان دا. پارته سه‌ره‌کییه‌کانی کوردی هه‌رێم له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ زۆرتر له‌پێش هاتوونه‌ته نێو په‌یوه‌ندییه‌کی یه‌کلایه‌نه و له‌گه‌ڵ ترازی سیاسیی نه‌رێنی به‌ره‌وڕوو بووه‌وه و کورده‌کانی دراوسێش به جۆرێک تێچووی ئه‌و کاره‌یان دا. ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ وێک‌چوونی سه‌ره‌تای ئه‌م وتاره، ده‌توانین بڵێین که له‌پاڵ هه‌بوونی هیوا بۆ پڕبوونه‌وه‌ی لاپه‌ڕه ڕووناک و دره‌وشاوه‌کانی ڕۆژژمێری سیاسیی یه‌که‌م، ڕۆژژمێری دووهه‌میش هێشتا قسه‌ی زۆری بۆ وتن هه‌یه....
کۆتایی کورتە نامە/310